عێراقهەواڵ

وەزارەتی دارایی عێراق دڵنیایی دەداتە فەرمانبەران

سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دڵنیایی دەداتە فەرمانبەران لەبارەی پارەی مووچە و دەڵێت، هیچ كێشەیەكی دارایی لە عێراقدا بوونی نییە.

باسک نێت
عەتوان عەتوانی، سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاند، خشتەكانی بودجەی 2024 تەواوبوون و بەمزووانە دەگەنە پەرلەمان بۆ گفتوگۆ و پەسەند كردنیان.
وتیشی، لە بودجەی ئەمساڵدا هیچ كێشەیەك بۆ مووچە نابێت و تەواوی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی زامن كراوە.
لە درێژەی قسەکانیدا، عەتوانی ئاماژەی بەوەشدا: “ڵنیایی دەدەینە فەرمانبەران، كە هیچ كێشەیەكی دارایی لە عێراقدا بوونی نییە”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close