بۆ پێنجه‌م رۆژه له‌سه‌ر یه‌ك له هه‌رێمی كوردستان هیچ حاڵه‌تێكی توشبوون به كۆرۆنا تۆمارناكرێت، ته‌نها 25 نه‌خۆشیش له نه‌خۆشخانه‌كاندا ماون.
له دوا راگه‌یه‌ندراویدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێم ئاشكرایكردووه، له 24 كاتژمێری رابردوودا ئه‌نجامی هه‌زار و 123 پشكنینی نوێ نه‌رێنی بووه و هیچ حاڵه‌تێكی نوێی توشبوون به كۆرۆنا تۆمار نه‌كراوه، كه بۆ پێنجه‌م رۆژه له‌سه‌ر یه‌ك هیح حاڵه‌تێكی توشبون به ڤایرۆسه‌كه تۆمارناكرێت.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی راشیگه‌یاندووه، له‌ئێستادا ته‌نها 29 نه‌خۆش له نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێم ماونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها هه‌زار 491 كه‌س له كه‌ره‌نتیندان.
به‌ڵام دواتر دكتۆر سه‌باح هه‌ورامی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی سلێمانی چاكبونه‌وه‌ی چوار توشبوی پارێزگاكه‌ی راگه‌یاند، به‌وه‌ش ته‌نها 25 توشبووی ڤایرۆسه‌كه له هه‌رێمی كوردستان ماون.
دكتۆر سه‌باح هه‌ورامی رایگه‌یاندوه، به چاكبونه‌وه‌ی ئه‌و چوار توشبووه، ته‌نیا یه‌ك توشبووی كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی ماوه، كه په‌رستارێكی خۆبه‌خشه.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە