كوردستانهەواڵ

مەکتەبی زانایانی بزووتنەوەی ئیسلامی داوای كردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كان ده‌كات

بسم الله الرحمن الرحيمبەیاننامەی مەکتەبی زانایانی بزووتنەوەی ئیسلامی….

سەبارەت بە بڕیاری نەکردنەوەی مزگەوتەکەن….

زانایان و جەماوەری ئیسلام پەروەری کوردستان پاش حمد و ثنا بۆ خوای پەروەردگار سوپاس بۆ حوکمەت و تیمەکانی ڕوبەڕوبوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا لەدوای نزیک بە دوو مانگ دەرگای مزگەوتەکانمان بەڕووی نوێژخوێنان داخست بۆ پاراستنی هاوڵاتیان لەم نەخۆشیە..

لە ئێستادا هیچ موبەڕیڕێکی عیللەت لە هەرێمەکەماندا نابینین پاش ڕاگەیاندنی تیمە تەندروستییەکان لەنە خۆشیەکە بۆ داخستنی مزگەوتەکان..بۆیە داوا لە بەرپرسان و زانایان دەکەین بێنە سەر خەت بۆ کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان ئێمە وەک مەکتەبی زانایانی بزووتنەوەی ئیسلامی داوا دەکەین دەرگای مزگەوتەکان بەیەکجاری بکرێنەوە وەک باقی شوێنەکانی تر، یانیش بە مەڕاحیل بکرێنەوە..

مەڕحەلەی یەکەم نوێژی هەینی بەڕووی نوێژخوێنان بکرێنەوە..

پاشان باقی نوێژە فەرزەکانی تر بکرێنەوە لەگەڵ پابەندبوون بە ڕێنماییەکانی تەندروستی….

 

مەکتەبی زانایانی بزووتنەوەی ئیسلامی..

عبدﷲ حمەمراد مجيد.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close