كەش و هەوا
پلەکانی گەرما بەراورد بە رۆژانی رابردوو بەرزتردەبنەوە.
ئەمرۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵە هەور و پلەکانی گەرماش بەراورد بە رۆژانی رابردوو بەرزتردەبنەوە و بەرزترین پلەی گەرماش لە گەرمیان دەبێت کە ٤٤ پلەی سیلزییە.
ئاماژە بەوەش کراوە، سبەینێش هاوشێوەی ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێـت، بەڵام پلەکانی گەرما بەردەوام نابن لە بەرزبوونەوە و نزیک دەبن لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ :
هەولێر : ٤٢
سلێمانی : ٣٩
دهۆک : ٤٠
کەرکوک : ٤٣
هەڵەبجە : ٤١
زاخۆ : ٤٢
سۆران : ٣٩
حاجی ئۆمەران : ٢٨
گەرمیان : ٤٤
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە