تەندروستیكوردستانهەواڵ

ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ لەبارەی چوار هاوڵاتی گومانلێکراو بەڤایرۆسی کۆرۆنا روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

باسك نێت – هه‌ڵه‌بجه‌

ڕاگەیەندراوێک لەبەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجەوە لەبارەی چوار هاوڵاتی گومانلێکراو بەڤایرۆسی کۆرۆنا

ڕۆژی ڕابردوو لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانیەوە ئاگادارکراینەوە، پێوستە چوار هاوڵاتی پشکنینیان بۆ بکرێتەوە و لەژێر چاودێری تەندروستیدا بن
هەربۆیە تیمەکانمان پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنایان بۆو چوار هاوڵاتیە وەرگرت ڕەوانەی سلێمانی کران

هاوکات هەرئەو چوار هاوڵاتیە لەناو مەڵبەندی ۲٤کاتژمێری نەخۆشخانەی کیمیاباراندا هێڵرانەوە لەژێرچاودێریدابوون

بەخۆشحاڵیەوە ئەمڕۆ ئەنجامی پشکنینەکانیان نەرێنی بوو واتە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا نین و نێردرانەوە ماڵەوە

هەروەها ئەو دوخێزانەشی کەلەکەرەنتینەی بیارە هێڵرابوونەوە خێزانی ئەو گومانلێکراوانە بوون کەپشکنینەکانیان نەرێنی بوون ئەوانیش بەهەمان شێوە نێردرانەوە ماڵەوە.

هیوای تەندروستیەکی باش بۆهەمولایەک

ڕاگەیاندنی تەندروستی هەڵەبجە

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close