
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم ڕایگەیاند، “چەكی 158 ملیارد ینارەی شایستە داراییەكانی گەنمی جووتیارانمان بەدەست گەیشتووە و رەوانەی بانكەكانمان كردووە”.
باسک نێت
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: “چەكی ئەو 158 ملیاردینارەی شایستە داراییەكانی گەنمی جووتیاران كە بڕیاری خەرجكردنی درابوو گەیشتووەتە دەستمان، رەوانەی بانكەكانمان كردووە”.
جەختی لەوەشکردەوە: “بەهۆی ئەوەی رێككارەكانی كاتی پێویستە، دابەشكردنی شایستە داراییەكان دەكەوێتە هەفتەی داهاتوو و پڕۆسەی سەرژمێریی گشتییەوە”.
ئەوەشی خستەڕوو: “بە دابەشكردنی ئەم بڕە پارەیە، زیاتر لە 130 ملیار دیناری دیكەی شایستەی دارایی ئەمساڵی گەنمی جووتیاران لای وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەمێنێتەوەو لە داهاتوویەکی نزیكدا بڕیاری خەرجكردنی ئەو بڕەش بدرێت”.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە