
درەنگانێکی شەوی رابردوو، لە نزیك گوندی (مچە كوێر)ی سەر بە قەزای دەربەندیخان، ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕا، بەو هۆیەوە كەسێك گیانی لەدەستدا و هەشت کەسی دیكەش برینداربون.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دەربەندیخان رایگەیاند، لە رێگەی سۆڵە لە نزیك گوندی مچە كوێری سەر بە قەزای دەربەندیخان، ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕا، بەو هۆیەوە كەسێك گیانی لەدەستدا و هەشتی دیكەش برینداربون.
ئەو كەسەی گیانی لەدەستدا، سەرنشینی ئۆتۆمبێلەكەبووە، سەرجەمیان خەڵكی ناحیەی سێوسێنانن، بریندارەكانیش رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی كراون..
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە