جیهانعێراقهەواڵ

ئەمریکا.. عێراقییەک لەسەر هەوڵی رفاندنی جۆرج بۆش سزادرا

دادگا سزای زیاتر لە 14 ساڵ زیندانی بەسەر پەنابەرێکی عێراقیدا سەپاند بەهۆی ئەوەی ویستوویەتی تیمێکی رێکخراوەیی بباتە ئەمریکا بۆ رفاندنی جۆرج بۆشی سەرۆکی پێشوتری ئەمریکا.

شەهاب ئەحمەد شەهاب، بوشی بە هۆکاری ئەو ئاژاوەگێڕییەی لە دوای شە…ڕی ئەمریکا لە عێراق لە ساڵی 2003 لە عێراق روویدا و بووە هۆی رووخانی سە..دا..م ..حسێن لە عێراقدا، زانیوە.

مایکل واتسنی دادوەر سزای بەندکردن بۆ ماوەی 178 مانگی بەسەردا سەپاند، ئەوەش دوای دانپێدانانی بە هەوڵی پارەدارکردنی تیر..ۆ.ر، جگە لەوەش دوای ئازادکردنی 15 ساڵ لە ژێر سەرپەرشتیدا دەمێنێتەوە، هەرچەندە پێدەچێت لە کۆتایی سزاکەیدا دیپۆرت بکرێتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەو گەنجە لە رێگەی بەرپرسی گەندەڵی ناو باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق ڤیزای ئەمریکای بەدەستهێناوە و دواتریش هەوڵی مانەوە دەدات، داوای مافی پەنابەری دەکات و هەوڵی رێکخستنی هاوسەرگیری ساختەی داوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close