بزووتنهوهی ئیسلامیرابــهری گشتیهەواڵ
ڕابهری گشتی لهگهڵ مهكتهبی ڕاگهیاندنی بزووتنهوهی ئیسلامی كۆبویهوه
ئەمڕۆ دووشەممە بەرواری 25/7/2022 بە ئامادەبوونی بەڕێز مامۆستا عیرفان علی عبدالعزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی و بە سەرپەرشتی سعد مەلا عبدالڵە گوڵپی بەرپرسی مەکتەبی ڕاگەیاندن ، ژمارەیەک لە ڕاگەیەندکارانی بزووتنەوەی ئیسلامی کۆبوونەوە.
کۆبوونەوەکە بۆ گفتوگۆکردن بوو سەبارەت بە دۆخی ئێستای ڕاگەیاندنی بزووتنەوە و کارکردن و هەنگاونان بۆ باشترکردنی میدیای بزوتنەوە.
سەرجەم ڕاگەیەندکاران بۆچوونەکانیان بەهەند وەرگیرا و چەند ڕاسپاردەیەکیش بۆ ئەو مەبەستە گیرانەبەر.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە