کۆمپانیای دى ئێن ئۆی نەرویجی، بڕى بەرهەمهێنانى نەوت و قازانج و داهاتەکەى لە چارەکى دووەمى ئەمساڵ لە کێڵگەکانى فیشخابورو تاوکێ بڵاوکردەوە و بەگوێرەی ئامارەکان 35 ملیۆن دۆلار قازانجیان کردووە.
کۆمپانیاى دى ئێن ئۆ، لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان لە سێ مانگى چارەکی دووەمی ئەمساڵدا بە تێکڕای رۆژانە 79 هەزارو 783 بەرمیل نەوتى بەرهەمهێناوە، بەراورد بە چارەکی یەکەمی ئەمساڵ، بەرهەمى بەڕێژەی لەسەدا (5%) بەرزبووەتەوە.
کۆمپانیاکە دەڵێت، لە کێڵگەى فیشخابور رۆژانە بە تێکڕا 49 هەزارو 99 بەرمیل بەرهەمى هەبووە، لە کێڵگەى تاوکێ 30 هەزارو 684 بەرمیل نەوت، بەڵام لە کێڵگەى بەعشیقە هیچ بەرهەمێکیان نەبووە.
کۆمپانیاى دى ئێن ئۆى نەرویجى، یەک بەرمیل نەوتى لەو دوو کێڵگەیە لە سەروو 30 دۆلارەوە بە بازرگانانى ناوخۆ فرۆشتووە.
لە چارەکی دووەمی ئەمساڵ کۆی گشتی داهاتی کۆمپانیاکە 137 ملیۆن دۆلار بووە و قازانجەکەى 35 ملیۆن دۆلار بووە.