كوردستانهەواڵ

کورد ترسی هەیە لەسەر ژمێری ناوچەکانی مادەی 140

سەرژمێری (1957) دەكرێتە بنەما بۆ سەرژمێری گشتی (2024) لەناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم
هەموو ئەو سەرژمێریانەی لەدوای (1957)وە كراون لەوناوچانە هەڵدەوەشێنرێنەوە
باسک نێت
دارا رەشید، وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا:
لە دانیشتمان لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق، تێبینیەكانمان لەبارەی سەرژمێری خستەڕوو.

كێشەی ئێمە لەگەڵ عێراق لەبارەی سەرژمێری مادەی (140)ە و، نابێت سەرژمێری لەوناچانە بسەپێندرێت.
سەرژمێری گشتی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان یەكلادەكاتەوە.

ترسی ئێمە دەستوری و یاسایی بووە، بەهۆی ئەو پێداگرییەی كردمان دەتوانم بلێم یەكەمجارە لە دوای پەسەندكردنی دەستوری عێراق لە (2005)وە، سەرژمێری (1957) بكرێتە بنەما بۆ سەرژمێری گشتی لەناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم.
لەسەر ژمێرییەكانی دوای (1957) غەدر لەكوردو توكمان و مەسیحی و كلدۆ ئاشوری كراوە، بۆیە بڕیارەكەی ئەنجومەنی زۆرگرنگەو هێزی یاسایی هەیە.

هەموو ئەو سەرژمێرییانەی لەدوای (1957)وە كراوە، رەشدەكرێتەوە.
خراپترینیان سەرژمێری (1997) كە رێژەی كوردی كردووەتە (20%) لەكاتێكدا لە ساڵی (1957) سەدا پەنجا بووە لەوناوچانە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close