
كۆمپانیا نەوتیەكان لە هەرێم:
پێشوازی لە پێشنیازی هەمواری مادەی (12) لە یاسای بودجەی گشتی عێراق دەكەین
باسک نێت
كۆمەڵەی پیشەسازی نەوت لە كوردستان (ئەپیكور،) لە بەیاننامەیەكدا لەبارەی ئەو بەرەوپێشچونانەی لەبواری سەرلەنوێ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت هاتوونەتە ئاراوە دەڵێت: كۆمپانیاكانی ئەندام لە (ئەپیكور) پێشوازی لە پێشنیازی پەرلەمانی عێراق دەكات بۆ هەمواری مادەی (12) لە یاسای بودجەی گشتی و، پێیوایە بواری پێویست هەیە لە داڕشتنەوەی ئێستادا بۆ فەراهەمكردنی داواكارییەكانمان پەیوەیست بە مەرجە بازرگانیەكان و، زامنكردنی پێدانی پارەی هەناردەكردنی رابردوو و داهاتوو لەڕێی عێراق_ هێڵی بۆرییەكانی توركیا.
لەبەشێكی تری بەیاننامەكەدا، ئەپیكور ئاماژە بەوەدەكات: ئامادەكاری تەواویان هەیە بۆ بەشداریكردن لە گفتوگۆی بەرهەمدار لەگەڵ حكومەتی عێراق و بەرپرسانی هەرێم، بۆ رونكردنەوەی وردەكارییە سەرەكییەكان و دانانی رێوشوێنەكانی كۆتایی رێككەوتنێكی نوسراو، پێش دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت لەڕێی هێڵی بۆرییەكانی عێراقەوە.
كۆمەڵەی پیشەسازی نەوت لە كوردستان، جەختیشكردووە: ئەوان لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەرۆك وەزیرانی هەرێم رێكدەكەون و، دەستپێكردنەوەی نەوت لەڕێی هێڵی بۆریەكانی عێراقەوە بە قازانجی سەرجەم گەلی عێراق دەشكێتەوە.