ئابووریكوردستان

داهاتی پارێزگای سلێمانی بڵاوکرایەوە

ماڵپەڕى شەفافییەت داهاتی هەفتەى ڕابردووى پارێزگای سلێمانی بڵاو کردەوە، کە کۆى گشتیى داهاتەکە حەوت ملیار و ٦٦١ ملیۆن و ٦٤ هەزار و ٩٢٠ دینار بووە، ئاماژە بەوەش کراوە، زۆرینەى داهاتەکە نەختینەیی بووە.

باسک نێت

ماڵپەڕى شەفافییەت داهاتی هەفتەى ڕابردووى پارێزگای سلێمانی بڵاو کردەوە، بەپێى ڕاگەیاندراوەکە لە ڕۆژى ٨ـی حوزەیرانى ٢٠٢٤ تا ١٤ـی حوزەیرانى ٢٠٢٤، کۆى گشتیى داهاتى سلێمانى حەوت ملیار و ٦٦١ ملیۆن و ٦٤ هەزار و ٩٢٠ دینار بووە.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، لە ٨٨%ـی ئەو بڕە نەختینەیی بووە و لە ١٢%ـی دیکەشى بەشێوەى چەک بووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close