
یەکێک لە داواکارییەکانی حکومەتی عێراق ناردنی ناوی هێزەکانی یەکەی حەفتاو یەکەی هەشتای هێزەکانی پێشمەرگەیە کە بەهۆیەوە تا ئێستا مووچەی هێزە ئەمنییەکان لە لایەن بەغداوە نەنێردراوە.باسک نێت
بەپێی ڕێککەوتنێکی حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق، وەک چارەسەرێکی مام ناوەند دەبێت 50%ى لیستی ناوی سەرجەم هێزە ئەمنییەکان بە کۆد بنێردرێت بۆ بەغداد و لەسەدا پەنجاکەی دیکەی بەناو بنێردرێت.
بەپێی زانیارییەکان، بڕی ئەو پارەیەی لە موچەی مانگی نیسان ماوەتەوە و تا ئێستا ڕەوانەی هەرێم نەکراوە 352 ملیار دینارەو دەکات موچەی تەواوی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم و ماوەی دوو مانگە ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان موچەیان وەرنەگرتووە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە