كوردستان

خۆپیشاندانی فراوانی مامۆستایان دەستپێدەکاتەوە

🔹 ئەمڕۆ مامۆستایانی ناڕازی، لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین لەگەڵ کۆیەی سەر بە هەولێر خۆپیشاندان دەکەنەوە.

باسک نێت

🔸بڕیارە خۆپیشاندانەکە لە 13 شار و شارۆچکە بەڕێوەبچێت و تێیدا مامۆستایان بچنە بەردەم پەروەردەی شارەکانیان و جەخت لە درێژەدان بە بایکۆت بکەنەوە، تا ئەو کاتەی وەزارەتی پەروەردە داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکات.

🔹هاوکات، دوێنێ ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردە بەڵێنی دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوە و بەگرێبەستکردنی وانەبێژانی بە مامۆستایان دا کە دوو داواکاریی سەرەکی مامۆستایانن، بەڵام وەزیری پەروەردە جێبەجێکردنی بڕیارەکەی گرێ دا بە هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی عێراق و ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێم لەلایەن بەغداوە، ئەوەش دیار نییە کەی بەدی دێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close