كوردستانهەواڵ

خۆپیشاندان لە پێنجوێن دەستی پێکردەوە و ڕێگەیەکی سەرەکییان داخست

باسک نێت – پێنجۆێن‌

خۆپیشاندان دژی کەمیی کارەبا و خزمەتگوزاری لە پێنجوێن دەستیپێکرد و ڕێگەی هاتووچۆی بازرگانی بۆ دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ داخرا.

دەیان هاووڵاتی قەزای پێنجوێن لە ڕێگەی ملەکەوە خۆپیشاندانیان کرد دژی کەمیی خزمەتگوزاری، بە تایبەتیش کارەبا و تەواونەکردنی ڕێگەی قەزاکە لەگەڵ سەیدسادق.

بەپێی زانیاریەکانی ماڵپەری باسک نێت ئێستا خۆپیشاندەران ڕێگەی هاتووچۆی بازرگانییان بۆ دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ داخست و بڕیاریاندا خێوەت هەڵبدەن تا ئەو کاتەی حکومەت بە دەنگ داواکارییەکانیانەوە دەچێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close