
سەرۆكی سوریا بەبۆنەی هاتنی جەژنەوە بڕیاری خەرجكردنی موچەیەكی دا وەك هاوكاری بۆ تەواوی فەرمانبەرانی دەوڵەت
باسک نێت
ئەحمەد شەرع، سەرۆكی كاتی سوریا بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانەوە، بڕیاردا بە خەرجكردنی بڕێك هاوكاری دارایی بۆ كارمەندانی كەرتی گشتی (مەدەنی و سەربازی) كە هاوتای كۆی موچەی مانگێك بێت.
بەگوێرەی بڕیارەكە، هاوكارییەكە كارمەندانی هەمیشەیی و كاتی و ئەوانەش دەگرێتەوە كە بەكرێی رۆژانە كاردەكەن، هاوكارییەكە لە هەموو باج و لێبڕینێكیش دەبەخشرێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە



