كوردستانهەواڵ

بەهۆی دواکەوتنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان شاندێکی هەرێم دەچێتە بەغداد

مووچەی هێزەئەمنییەکان وەزیری دارایی دەباتە بەغدا

باسک نێت

بەهۆی دواکەوتنی ناردنی مووچەی ‌مانگی ئایاری هێزە ئەمنییەکان لە لایەن بەغداوە، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی دەچێتە بەغدا.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری سەرۆکایەتی شاندیکی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ بەغدا بەمەبەستی گفتوگۆکردن و کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی عێراق لەسەر مووچەی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەكان.

مووچەی هێزەئەمنییەکان زیاتر لە ٣٥٠ ملیار دیناری پێویستە و تاوەکو ئێستا لە لایەن بەغداوە نەنێردراوە.

رۆژی ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی شەممە لیستی مووچە لەلایەن تیمی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە، ڕادەستی بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵی كرا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close