جیهانعێراقهەواڵ

سودانی بۆ چی سەردانی سعودیە دەکات

باسک نێت

‎باسم عەوادی، وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ به‌ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، “ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران بەشداری دەکات، لە یەکەمین کۆبونەوەی کۆڕبەندی ئابوری جیهانی لە ڕیازی پایتەخت، بەشدارییەکەی سەرۆک وەزیران بەئەنجامدانی چەندین دیدار لەگەڵ کۆمەڵێک سەرکردەی وڵاتان بەرێوەدەچێت لەوانە محەمەد بن سەلمان بن عەبدولعەزیز، شازاده‌ی جێنشینی سعودیە و میری کوێت و سەرۆک وەزیرانی پاکستان و کۆمەڵێک کۆمپانیای نێودەوڵەتی”.

‎ناوبراو لەبارەی ئامانجی سەردانەکەی و کۆبونەوەی لەگەڵ سەرۆکی وڵاتانی ناوچەکە ڕایگەیاند، سودانی لەچوارچێوەی سەردانەکە پڕۆژەی “رێگای گەشەپێدان” له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كات، بەوپێیەی ناونیشانی کۆڕبەندەکە له‌ژێر ناوی “هاوکاری نێودەوڵەتی و گەشەکردن و وزەیە بۆ گەشەپێدان” به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close