دادگای باڵای هندستان هەڵوەشاندنەوەی مافی خۆبەڕێوەبەری لە هەرێمی کشمیری پەسەندکرد.
ئاژانسەکانی هەواڵ رایانگەیاند’ دادگای باڵای هندستان بڕیارێکی حکومەتی، سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی مافی خۆبەڕێوەبەری ویلایەتی کشمیر پەسەندکرد، کە زۆرینەی دانیشتوانەکەی مسوڵمانن.
هاوکات ئاماژەیان بەوەشداوە، دادگای باڵای هندستان داواشی کردووە کە، لەساڵی داهاتوودا هەڵبژاردن لەو ویلایەتە بکرێت.
بەگوێرەی پێشبینییەکان پێشبینی دەکرێت، بڕیارەکە لێکەوتەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لێبکەوێتەوە، بەتایبەت کە کشمیر هەرێمێکی کێشە لەسەری نێوان هندستان و پاکستانە و دەکەوێتە باکوری رۆژئاوای هندستان و نێوان هند و پاکستان و چین واتە دەکەوێتە نێوان دوو وڵاتی خاوەن چەکی ئەتۆمی.
هەروەها میدیاکان ئەوەشیان خستۆتەڕوو،بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١١، ژمارەی دانیشتووانی ئەو ھەرێمە کە بە “جامۆ و کشمیر” ناسراوە، ١٢.٥ ملیۆن کەسە و تاکە ناوچەی ھندستانە کە زۆرینەی موسڵمانن.