عێراقكوردستانهەواڵ

وەزیری تەندروستیی هەرێم لەبارەی بودجەوە داوایەک لە بەغدا دەکات

وەزیری تەندروستیی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم ڕایگەیاند، داوایان لە بەغدا پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی حاکیمە زیادبکرێت.
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ساڵی رابردوو لەسەر بودجەی حاکیمە بە بەهای 194 ملیار دینار دەرمان و پێداویستیی پزیشکییان بۆ دابینکراوە و دۆخەکە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو “زۆر باشتربووە”.
وتیشی: “داوامان کردووە لە هەمواری بودجەی عێراق بۆ دوو ساڵی داهاتوو، پشکی هەرێمی کوردستان لە دابینکردنی ئامێری پزیشکی بخرێتەسەر بودجەی حاکیمە”.
سامان بەرزنجی لە درێژەی قسەکانیدا ئەوەشی خستە ڕوو: “پرۆژە نیشتیمانییە تەندروستییەکان لە هەرێمی کوردستان هاوشێوەی بەغدایە، زۆرینەی پرۆژەکانی کەرتی تەندروستی دەبێت لە بودجەی عێراق پاڵپشتیبکرێن”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close