جیهانهەواڵ

ناتۆ دواجار دانی بە شکستەکەیدا نا لە ئەفغانستان

ناتۆ دواجار دانی بە شکستەکەیدا لە ئەفغانستان نا

باسک نێت

ینێس ستۆڵتنبێرگ، فەرماندەی گشتی پێشووی هێزەکانی ‎ناتۆ لە ئەفغانستان، کە لە ئێستادا پۆستی وەزیری دارایی لە ‎نەرویژ وەرگرتووە، دانی نا بەوەدا کە ئەرکی هاوپەیمانییەکە کە ماوەی بیست ساڵی خایاند لە ئەفغانستان، “شکستێکی مێژوویی گەورە” بووە.

لە چاوپێکەوتنێکی ئەم دواییەیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی تایمز ی بەریتانی، ستۆڵتنبێرگ ڕایگەیاند کە هەوڵەکانی ‎ڕۆژائاوا بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی لە ‎ئەفغانستان لە ڕێگەی هێزەوە “زۆر قورس بووە و لەگەڵ واقیعی سەر زەوی ناتەبایە”.

شیکارانی سیاسی پێیان وایە کە دانپێدانانی ناتۆ بە شکستەکەی دوای دوو دەیە لە جەنگ و وێرانکاری و بۆردوومانی هەڕەمەکی و ئەنجامدانی سەدان تاوان دێت، جەختیان لەوە کردەوە کە موجاھیدانی ئەفغانستان نەشکێنران، هێزەکانی سەر بە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ساڵی ٢٠٢١ ناچار کرد بکشێنەوە و لە وڵاتەکە ‎هەڵبێن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

هەروەها

Close
Close