ئابووری

نرخی ئەمڕۆی زێڕ لە بازاڕەکاندا

بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و یەک ئۆنسە نرخی چوار هەزار و 19 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21ـیش 804 هەزار دینارە.

ئەمڕۆ سێشەممە 18ـی تشرینی دووەمی 2025، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە چوار هەزار و 19 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی کەمێک دابەزیوە.

لە بازاڕەکانی هەرێمیش بەهای زێڕ بەم شێوەیە:

زێڕی عەیارە 18 بە 689 هەزاردینارە

زێڕی عەیارە 21 بە 804 هەزار دینارە

زێڕی عەیارە 22 بە 843 هەزار دینارە

زێڕی عەیارە 24 بە 920 هەزار دینارە

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close