جیهانڕاپۆرتهەواڵ

ترەمپ بۆ ئێران: ئەگەر ڕێککەوتن بکەین ئیسرائیل بۆردومانتان ناکات

ترەمپ بۆ ئێران:
ئەگەر ڕێککەوتن بکەین ئیسرائیل بۆردومانتان ناکات
باسک نێت
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا، هۆشداریدا بە سەرکردەکانی ئێران لە “ئەنجامدانی ئەو کارەی ئێستا بیری لێدەکەنەوە” و داوای لێکردن بگەنە ڕێککەوتنێکی ئەتۆمی، کە ئێران لە هێرشی بەرفراوانی ئیسرائیل یان ئەمەریکا بەدوور دەگرێت، ترەمپ وتیشی: ئەگەر ئێمە ئەو ڕێککەوتنە بکەین، ئیسرائیل بۆردومانیان ناکات.

ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ ڕۆژنامەی “نیویۆرک پۆست” کە ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە رایگەیاندووە: “پێم خۆشە ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران ببینم كە لە بارودۆخێكی نائەتۆمیدابێت، ئەوەم بەلاوە باشترە لە بۆردومانكردنیان بەشێوەیەكی جهەنەمیانە، ئەوان نایانەوێت بمرن، کەسیش نایەوێت بمرێت. ”

لە وەڵامی پرسیارێکیشدا کە لە بەرامبەردا چی پێشکەش بە ئێران دەکات، وتویەتی: “ناتوانم ئەوە بڵێم، چونکە زۆر قێزەونە .. بۆردومانیان ناکەم”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close