
باسک نێت
نرخی زێڕ بەراورد بە دوێنێ کەمێك دابەزی و لەئێستادا ئۆنسەیەک زێڕ لە بۆرسەی جیهانیدا بە دوو هەزار و 742 دۆلار و 70 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نۆ دۆلار و 50 سەنت دابەزی.
ئەمڕۆ سێشەممە، دواى دوایین کۆبوونەوەی دیاریکردنی رێژەی سودی بانک لە ئەمریکا، ئەنجامەکەی بۆ زێڕ نەرێنی بوو و نرخەکەی بەشێوەیەکى بەرچاو دابەزى و ئۆنسەیەک زێڕ گەیشتە دوو هەزار و 600 دۆلار، بەڵام دواتر بەرزبووەوە.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:
زێڕی عەیارە 18 بە 497 هەزار دینارە
زێڕی عەیارە 21 بە 579 هەزار دینارە
زێڕی عەیارە 22 بە 606 هەزار دینارە
زێڕی عەیارە 24 بە 662 هەزار دینارە
نرخی 1 لیرەی عەیارە 21 بە 579 هەزار دینارە
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە