كوردستانهەواڵ

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی دەستلەکار دەکێشێتەوە

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی دەستلەکار دەکێشێتەوە

باسک نێت
مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سبەینێ دەستلەکار دەکێشێتەوەو دوای دەوام داوای بەخشینی لە کاری بەڕێوەبەری گشتی پێش کەش دەکات و ئەمڕۆ دەوروتەسلیم و ئەستۆپاکی ئەنجام داوە، لەبەرامبەر پێدانی زەوی ئامادەیی کشتوکاڵی بەکرەجۆ بە پرۆژەی نیشتەجێبوون.
پێشتر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند: زەوی ئامادەیی كشتوكاڵی بەکرەجۆ كە (182) دۆنمە بە فەرمانێكی نهێنی ئەنجومەنی وەزیران دراوە بەوەبەرهێنێك بۆ پرۆژەی نیشتەجێبوون، ئەگەر تا 20ی ئاب فەرمانەكە هەڵنەوەشێتەوە دەستلەكار دەكێشمەوە.
بۆیە فەرمانەکە هەڵنەوەشاوەتەوەو کار لە پرۆژەکەدا دەکرێت، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانیش دەستلەکار دەکێشێتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close