
بریكاری پێشوتری وەزارەتی دارایی عێراق، ئاشکرایدەکات، هەرێم ئامادەییە هەر ١٠ ڕۆژ جارێک ١٢٠ ملیار دینار ڕەوانەی عێراق بکات بەڵام ئەوە بەغدایە کە نیەتی ئەوەی نییە چوار مووچە بنێرێت.
فازڵ نەبی، لە دواین لێدوانیدا، باسی لەوەکرد، وەكو ماف، مافی هەرێمی كوردستانە كە چوار موچەی كۆتایی ئەمساڵی بۆ خەرج بكرێت، بەڵام عێراق نیەتی ئەوەی نیە ئەو چوار موچەیە بنێرێت .
وتیشی” حكومەتی هەرێم بە فەرمیی ڕایگەیاندووە كە دەتوانێت چوار ١٢٠ ملیار دیناری ڕادەستی بەغدا بكات بۆئەوەی چوار موچەی لە بەغداوە بۆ بێت هەر لەو چوارچێوەیە لە کۆبوونەوەی پێشووی ئەنجومەنی وەزیران، تەقەشوف دەستپێکرد بۆ ئەوەی چوار ملیارەکە ئامادەبکەن.”
فازڵ نەبی سەبارەت بە هەڵوێستی عێراقیش لەو بارەیەوە دەڵێت” بەڵام ئێستا كێشەكە عێراقە، عێراق بەڕاستی نیازی نیە ئەو چوار موچەیە لەماوەی ٤٠ ڕۆژدا بنێرێت و عێراق کێشەی نەختینەی نییە بەڵام خۆی نایەوێت ئەو مووچانە بنێرێت.”
سەبارەت بە چارەنووسی ئەو دوو مووچەی کە دەفەوتێت باسی لەوەکرد کە دەبێت هەوڵبدرێت لە ساڵی داهاتوو قەرەبوو بکرێتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، تائێستا مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی هەرێم دابەشنەکراوە و چارەنووسی چوار مووچەی ئەم ساڵیش نادیارە.
باسک نێت




