
سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند: ئەگەر حەماس پابەندی رێكەوتنی ئاشتی نەبێت رەنگە رێگە بە بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بدات هێرشەكانی سەر غەزە دەستپێبكاتەوە.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بەکەناڵی سی ئێن ئێنی گووت” تەنها بەقسەیەكی من هێزەکانی ئیسرائیل دەتوانن بگەڕێنەوە سەر شەقامەکانی غەزە”.
دەشڵێت “هەرچییەک لەگەڵ حەماس ڕووبدات بە خێرایی چارەسەر دەبێت”.
بەگووتەی سەرۆكی ئەمریكا” بۆ چەكدانانی حەماس پێویستیان بە هێزی ئەمریكا نابێت”.
لێدوانەكەی ترەمپ چەند رۆژێك دوای واۆژكردنی رێكەوتنی ئاشتی غەزە دێت كە لە شەرم شێخی میسر بە بەشداری سەركردەی بەشێك لەوڵاتانی جیهان كرا.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




