باسک نێت
دەنگی ئەمریکا لە زاری “بەرپرسێکی باڵا”ی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڵاویکردەوە، بانکی تی بی ئای عێراقی “چووەتە ناو سیستمی هەژماری من، بەڵام بەهۆی هەندێک کەس کە دەیانەوێت ڕێککەوتنەکە شکست پێبهێنن نامانەوێت وردەکارییەکانی ئاشکرابکەین.”
ئەو بەرپرسە دەشڵێت، “دادگای فیدراڵی دەستی حکومەتی عێراقی بەستبوو کە جگە لە بانکی حکومی عێراق نەتوانێت مووچە بدات، بۆیە تی بی ئای هاتووەتە ناو پرۆژەی هەژماری من تا چیتر بەربەست لەبەردەم ناردنی مووچە نەمێنێت.”
دوێنێش وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “بە خۆشحاڵیەوە ڕایدەگەیەنین کە بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) بەشداری لە پڕۆژەی هەژماری من بۆ بە دیجیتاڵکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکات.”
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە