كوردستانهەواڵ

ڕەنگی جلوبەرگی قوتابیانی هەرێم بۆ ساڵی خوێندن دیاریکرا

ڕەنگی جلوبەرگی قوتابیانی هەرێم بۆ ساڵی خوێندن دیاریکرا

شەهێن عوسمان، بەڕێوەبەری پەروەردەی کۆیە

باسک نێت

یەکپۆشیی جلوبەرگی منداڵانی باخچەی منداڵان، بە بڕیاری وەزارەتی پەروەردە؛ بۆ کچان کراسی پەمەیی لەگەڵ تەنوورە یان پانتۆڵی رەساسییە. بۆ کوڕانیش کراسی شین و پانتۆڵی رەساسییە. بەڵام یەکپۆشی بۆ جلوبەرگی منداڵانی باخچەی ساوایان ئاسایی دەبێت؛ چونکە منداڵانی باخچە بچووکن و چاوپۆشییان لێدەکرێت.

“جلوبەرگی قۆناغی ئامادەیی 10، 11 و 12 – وێژەیی لەگەڵ پیشەییەکان لە ناوەندەکانی خوێندنی حکومی، بۆ کچان تەنوورە یان پانتۆڵی رەش لەگەڵ کراسی سپییە؛ بۆ کوڕانیش پانتۆڵی رەش و کراسی سپی داواکراوە”

بەڕێوەبەری قوتابخانەی رەهەندی بنەڕەتی لە هەولێر:

“بۆ ساڵی خوێندنی (2024/2025) لە ناوەندەکانی خوێندن بۆ پۆلی 1 تاوەکو 6ی بنەڕەتی، بۆ کوڕان پانتۆلی رەساسی لەگەڵ کراسی سپی دەبێت. بۆ کچانیش تەنوورەی رەساسی یان پانتۆڵی رەساسی لەگەڵ کراسی سپی دەبێت. بۆ پۆلەکانی 7، 8 و 9ی بنەڕەتی، بۆ کوڕان پانتۆڵی نیلی لەگەڵ کراسی سپییە. بۆ کچانیش تەنوورەی نیلی یان پانتۆڵی نیلی لەگەڵ کراسی سپی بڕیاری لێدراوە”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close