
وەزیری وزەی ئەمریكا:
كۆمپانیاكانی بواری وزەی ئەمریكا بە بەهای زیاتر لە 60 ملیار دۆلار رێككەوتنی بازرگانیان لەگەڵ عێراق واژۆ كرد
✍️ باسک نێت
كریس رایت، وەزیری وزەی ئەمریكا لە سەكۆی “ئێكس” نوسیویەتی، شەرەفمەندبووین بە پێشوازیکردن لە عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە واشنتۆن، واژۆکردنی رێککەوتنی بازرگانی لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکا لە بواری وزەدا كرا بە بەهای زیاتر لە 60 ملیار دۆلار.
وەزیری وزەی ئەمریكا راشیگەیاندووە، بەهێزکردنی هاوکاری وزەی نێوان ئەمریکا و عێراق بەشدار دەبێت لە بونیادنانی داهاتوویەکی ئارام و خۆشگوزەران و بەردەستبوونی زیاتری وزە بۆ ئەمریکا و عێراق و جیهان.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە



