
نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا، رایگەیاند، هەوڵەکانی ئەحمەد شەرع بۆ بەرەوپێشبردنی حوکمڕانی گشتگیر و دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ ڕۆژئاوا دەکرێت ببێتە ئامانجی تیرۆرکردنی لەلایەن “گرووپە توندڕەوەکان”.
تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ کاروباری سوریا، بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاند، هەوڵەکانی ئەحمەد شەرع بۆ بەرەوپێشبردنی حوکمڕانی گشتگیر و دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ ڕۆژئاوا دەکرێت ببێتە ئامانجی تیرۆرکردنی لەلایەن “گرووپە توندڕەوەکان”.
راشیگەیاند، ئهمریکا پێویستی به ههماههنگیی سیستمێكه بۆ پاراستنی ئهحمهد شهرع، سهرۆككۆماری نوێی سوریا، كه ئهمه له بهرژهوهندیی ههردوولادایه.
لە لایەکی دیکەوە، ترەمپ بەڵێنیدابوو هەموو سزاکانی سەر سوریا لە ماوەیەکی نزیکدا هەڵدەگیرێت، بەرپرسانی کۆشکی سپیش بە میدیاکانی وڵاتەکەیان راگەیاندبوو، ترەمپ لە چەند ڕۆژی داهاتوودا واژۆ لەسەر بڕیارێکی پەیوەست بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر سوریا دەکات، کە بڕیارەکە هەڵگرتنی هەموو سزا سەرەکییەکان لەخۆ دەگرێت و هەڵگرتنی گشتگیریی سزاکان دەبێت.




