
ئەمڕۆ پێنجشەممە(11 ی حوزەیرانی 2020) نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، لە بازاڕەکانی جیهان بە 40 دۆلار و 53 سەنتە.
هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی، لە بازاڕەکانی جیهان بە 38 دۆلار و 26 سەنتە.
بەڕای شارەزایانی بوارەکە، بەرزبونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بە ئاسایکردنەوەی ژیان هەیە لە بەشێکی وڵاتان لەدوای کۆرۆنا و هەروەها بەگەڕخستنەوەی کارگە و شوێنە بازرگانییەکان.
هەروەها هۆکارێکی دیکەی بەرزبونەوەی نرخی نەوت رێکەوتنی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس و ڕوسیایە کە بڕیاریانداوە رۆژانە 10 بەرمیل بەرهەمهێنان کەمبکەنەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە