عێراقكوردستانهەواڵ

رێککەوتنی نەوتیی نێوان بەغداد و هەولێر چارەسەرێکی کاتییە

رێککەوتنی نەوتیی نێوان بەغداد و هەولێر چارەسەرێکی کاتییە
باسک نێت
حەسەن شەمەری، وەزیری پێشووی دادی عێراق دەڵێت: رێککەوتنی نەوتیی نێوان بەغداد و هەولێر چارەسەرێکی کاتییەو پەیوەندی بە قۆناغەكەوە هەیە كە عێراق لەبەردەم هەڵبژاردندایەو، پێویستی بە هێوركردنەوەی دۆخەكەیە.

شەمەری لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی “العهد” وتی: رێككەوتنەكە رەگ و ریشەی ناکۆکییە گەورەکانی نێوان هەردوولا چارەسەر نەكردووە، ئاماژەی بە ئەگەری بوونی فشاری ئەمریکاش کرد، کە بەشداربووە لە ئەنجامدانی رێککەوتنەکەدا.

راشیگەیاندووە: بەرپرسانی هەرێم شارەزان لە قۆستنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا بۆ بەدەستهێنانی دەستكەوت لە بەغداد.

هاوكات ئاماژەی بەوەشکردووە: کورتهێنانی دارایی ئێستای عێراق راستەقینەیە نەک گریمانەیی و، قەبارەی قەرزە ناوخۆییەکانیش گەیشتووەتە 47 ترلیۆن دینار.

روبەڕوبونەوەی خێرای گەندەڵیشی بەكارێكى زۆر قورس ناوبردووەو وتوشەیەتی: کاریگەری دەرەکی هەندێک لە هێزە سیاسییەکانی ناچارکردووە لە دانیشتنی یاسای حەشدی شەعبی بکشێنەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close