عێراقكوردستان

کۆمیسیۆن: پێویستمان بە نزیکەی 20 هەزار کارمەندی دیکە هەیە

کۆمیسیۆن بڵاویکردەوە: “پێویستمان بە نزیکەی 250 هەزار کارمەندی سەر سندوقەکانی دەنگدان هەیە، کە تا ئێستا ژمارەی ئەو کارمەندانەی فۆڕمیان پێشکەش کردووە، 231 هەزار و 16 کەسە و نزیکەی 20 هەزار کارمەندی دیکەمان پێویستە”.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 11-6-2025، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەپێی ڕەزامەندی دادوەر عامر حوسێنی، بەرپرسی فەرمانگەی هەڵبژاردن، ژمارەی وێستگەکانی دەنگدان گەیشتووەتە 42819 وێستگە، کە بەسەر هەشت هەزار 788 بنکەی دەنگداندا دابەشکراون.

ئاشکراشیکرد، کۆمیسیۆن پێویستی بە نزیکەی 250 هەزار کارمەندی سەر سندوقەکانی دەنگدان هەیە، کە تا ئێستا ژمارەی ئەو کارمەندانەی فۆڕمیان پێشکەش کردووە، 231 هەزار و 16 کەسە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، تاوەکو 9-7-2025، دەرگای پێشکەشکردن کراوە دەبێت کە پێویستیان بە نزیکەی 20 هەزار کارمەندی دیکە دەبێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەنجومەنی وەزیران، 11-11-2025ـی وەکو ڕۆژی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دیاریکرد.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close