
باسک نێت
– حەماس نزیک بوو لە سەرکەوتن بەسەر یاسر ئەبو شەباب، ئەگەر دەستێوەردانی #ئیسرائیل نەبووایە.
– راپۆرتە میدیاییەکان، بەتایبەتی کەناڵی ئای ۲٤و گاردیەن، ئاشکرایان کردووە کە پێکدادانی توند لە ڕەفەح لەنێوان بزووتنەوەی #حەماس و میلیشیای یاسر ئەبو شەباب ڕوویداوە. ئەم میلیشیایە کە جاسوسی ئیسرائیلە و تێوەگڵاوە لە چالاکییە تاوانکارییەکان، لەوانە تاڵانکردنی یارمەتییە خۆراکییەکان، و پەیوەندی هەیە بە ڕێکخراوی دەولە (داعش) لە سینا.
– نزیکەی ٥٠ ئەندامی میلیشیاکە لە ڕووبەڕووبوونەوەکاندا لەگەڵ حەماس کوژران.
– باسک نێت – هێزەکانی سوپای داگیرکەر دەستێوەردانیان کرد بۆ پاراستنی ئەبو شەباب لە کاتی پێکدادانێکدا کە نزیک بوو لە کوشتنی.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




