كوردستانهەواڵ

لە پەروەردەی هەرێمەوە بۆ خوێندکاران

پەروەردەی هەرێم، ئاگاداری خوێندکارانی بازنەی یەکەمی خوێندن، بۆ ساڵی 2024-2025، دەکاتەوە.
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: “ئاگاداری سەرجەم خوێندکارانی بازنەی یەکەمی خوێندن (پۆلی یەکەم، پۆلی دووەم، پۆلی سێیەم)ـی بنەڕەتی (حکومی) دەکەینەوە، لە ئێستادا ئەنجامی کۆتایی ساڵی خوێندنی 2024-2025، لە ئەپڵیکەیشنی ئی هەڵسەنگاندن (e-halsangandn) لەسەر هەردوو سیستمی Android و IOS بەردەست دەبێت.
ڕاشیگەیاند، دایک و باوک دەتوانێت لە ڕێگەی ئەم ئەپڵیکەیشنەوە، یارمەتیی خوێندکارەکانیان بدەن بۆ زانینی ئەنجامەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد، کار لەسەر دوایین نوێبوونەوەی (update) ئەپڵیکەیشنی ئی هەڵسەنگاندن بکەن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close