نوسەران

تەنها لە چەند سەعاتێکدا دەسەڵات ئاڵوگۆڕکرا

✍️ د. بەرهەم خالید✍️باسک نێت

هەڵبژاردن کرا، نەکرا بە پشوو، خوێندنگا و فەرمانگەکان دەوامیان نەوەستا. ماوەکە درێژ نەکرایەوە، ئەنجامەکان هاوشێوە و نزیک لە راپرسییەکان راگەیەندرا براوە و دۆڕاو دەرکەوت پارێزگارانی دەسەڵات شکستی هێناو کرێکارانی ئۆپۆزسیۆن سەرکەوت.

سوناک پیرۆزبایی لە ستارمە کرد و داوای لێبوردنی لە دەنگدەرانی کرد، دەستلەکارکێشانەوەی لە سەرۆکایەتی پارتەکەی کرد و دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش بە شا چارلز کرد و خانوی ژمارە ١٠ی لە داونینگ ستریت چۆڵکرد. ستارمە سەردانی شای کردوو. ئەویش رایسپارد بۆ بونە سەرۆک وەزیرانی نوێ.

ستارمە لە بەکنگهام پالاسەوە تەنها بە دوو ئۆتۆمبیل و سێ مۆتۆڕسکیل هاتە هەمان خانوی ژمارە ١٠ کە تا ئەمشەو ماڵی سوناک بوو. ستارمە یەکەمین وتاری وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا پێشکەشکرد وتی وڵات یەکەم و حزب دووەم ئیشەکان بە پەلەن هەر ئەمڕۆ دەست بەکار ئەکەین ئەوەی دەنگی نەداوە حکومەت هی ئێوەشە گۆڕانکاری ئەکەین بەڵام بە دوگمە داگیرساندێک ئەوە روونادات. وڵات بنیات ئەنێینەوە حکومەت ئەکەینەوە بە حکومەتی خزمەتگوزاری و خەڵک.

مانگی ٥ رابردوو لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکاندا پارێزگاران شکستی هێنا، سوناک، ئەنجامەکەی قبوڵکرد و نەیوت هەڵبژاردن ناکەین بەڵکو رۆژی هەڵبژاردنی پێشوەختەی راگەیاند و پاش مانگێک و چەند رۆژێک ئەنجامدرا و حوکمڕانیان لە دەستدا. سکۆتییەکانیش نەیان وت هەموو سکۆتییەک لە ئینگلیز باشترە و سزای پارتی نیشتمانی سکۆتلاندیان داو بە جۆرێک لە ٤٧ کورسیییەوە دابەزیوە بۆ ٩ کورسی و دەنگیان بە پارتی کرێکاران داوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close