ئەرشیفى بزووتنەوەبزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیجیهانرابــهری گشتیعێراقكوردستان
رابه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی: ئه‌حمه‌د شه‌رع وتی خێری گه‌لی كوردم ده‌وێت.

مامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز رابه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی: ئه‌حمه‌د شه‌رع وتی خێری گه‌لی كوردم ده‌وێت.
مامۆستا عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز رابه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له پۆتكاست پێگەی (اكتشف)ی عه‌ره‌بیدا، چەندین نهێنی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و لێکترازنەکانی نێو بزووتنەوەی ئیسلامی و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ دەرەوە ئاشکرا دەکات.
مامۆستا عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز رابه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی:
🔹ئه‌حمه‌د شه‌رع جێگه‌ی شانازییه كه سوریای له‌و رژێمه تاوانباره رزگاركرد، سوپاس بۆ خوا پیاوێكی دانا‌و ئازا‌و به‌توانایه‌و هه‌ستێكی به‌هێزی سیاسی هه‌یه.
🔹ئه‌حمه‌د شه‌رع كه چووه ناو دیمه‌شقه‌وه كارێكی كرد كه‌س نه‌یكردووه، كه چووه ناو دیمه‌شق وتی سه‌رده‌می شۆڕش كۆتایی هات و چوینه‌ته ناو قۆناغی بنیادنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه، ئه‌م بڕیاره زۆر گرنگه، ته‌نانه‌ت یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت له‌سه‌رده‌می شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ردا، ململانێ له‌نێوان ترۆتسكی و گروپێكی تردا دروستبوو له‌باره‌ی (شۆڕش یاخود ده‌وڵه‌ت)، ترۆتسكی سوربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت شۆڕش هه‌بێت و شوڕش به‌رده‌وامه، گروپه‌كه‌ی تریش پشتیوانی ده‌وڵه‌تیان ده‌كرد، بۆیه شه‌ڕو كوشتار روویدا، به‌ڵام له سوریا سوپاس بۆ خوا ئه‌و بڕیاره زیره‌كانه بوو، ئێستا سوریا له قۆناغی بنیادنانی ده‌وڵه‌تدایه.
🔹ئه‌حمه‌د شه‌رع كاتێك له 2003 هاته ناو عێراقه‌وه ئێمه له عێراق ده‌رچووین، له 2003دا ئێمه هه‌موو هێزه‌كانمان له هه‌ڵه‌بجه كێشایه‌وه‌و له عێراق چوینه‌ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ریه‌ككه‌وتن له‌نێوان ئێمه‌و ئه‌مریكییه‌كان روونه‌دات، ئه‌مه بۆ رێگری بوون له خوێنڕشتن له هه‌ڵه‌بجه، چونكه هه‌ڵه‌بجه شارێكی كاره‌ساتباره.
🔹ئه‌وه‌ی له عێراق سه‌ركردایه‌تیی موقاوه‌مه‌ی ده‌كرد (مه‌به‌ست له موقاوه‌مه‌یه دژ به ئه‌مریكا) به‌شێكیان كورد بوون و مێژوویان له‌گه‌ڵ ئێمه (بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی)دا هه‌بوو، تێكه‌ڵبوون له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع و باسیان له بزوتنه‌وه‌و سه‌ركرده‌كانی بزوتنه‌وه كردبوو، ته‌نانه‌ت كه ئه‌حمه‌د شه‌رع له زیندانی (كرۆپه‌ر) بوو برایانی كوردی له‌گه‌ڵ بوو، خۆی وتی برایانی كورد له زیندان له‌گه‌ڵم بوون ستایشی ئێوه‌یان ده‌كرد، بۆیه ئه‌و ده‌یناسین، ته‌نانه‌ت له‌ناو زیندان وانه‌یان هه‌بووه، یه‌كێك له وانه‌كانیان له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و مێژووی بزوتنه‌وه‌و سه‌ركرده‌كانی بووه.
🔹كاتێكیش زیندانه‌كان كرانه‌وه‌و ئه‌حمه‌د شه‌رع گه‌ڕایه‌وه بۆ نهینهواو دواتریش بۆ سوریا، برایانی كوردیش گه‌ڕانه‌وه بۆ شوێنه‌كانی خۆیان و وازیان له چه‌ك و به‌رگریی هێنا، من بینیمن، باسی ئه‌حمه‌د شه‌رعیان بۆ ده‌كردم، باسی بیر‌و دنیابینییه‌كانی ئه‌ویان بۆ ده‌كردم، ئه‌وان شایه‌تییان بۆ ئه‌دا كه هه‌ڵسوكه‌وتی هه‌ندێك كه‌سی توندڕه‌وی ره‌تده‌كرده‌وه، ته‌نانه‌ت دژی برایانیشی بووه له زیندان، كه له زیندان ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌دان ده‌یانكوشتن.
🔹له شوڕشی سوریا لایه‌ن هه‌بوون كه روون بوو یارمه‌تی له وڵاتانی كه‌نداو و توركیا‌و ئه‌وروپییه‌كان وه‌رده‌گرن، به‌ڵام ئه‌حمه‌د شه‌رع و گروپه‌كه‌ی (ده‌سته‌ی ته‌حریر شام) به له‌به‌رچاوگرتنی مه‌بده‌ء و پاشخانه جیهادییهكهیان له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌و پاڵپشتییه نه‌كراون كه هی لایه‌نه‌كانی تر كراوه، به‌ڵام سوپاس بۆ خوا ئه‌و سه‌رچڵی كرد‌و چووه حه‌له‌ب، ئه‌وه‌ی ئه‌و كردی لایه‌نه‌كانی تر نه‌یانتوانی بیكه‌ن، بۆیه كه چووه دیمه‌شق واقعێكی نوێ دروستبوو، وڵاتانیش دانیان پێدا نا، ته‌نانه‌ت ئه‌مریكییه‌كانیش دانیان پێدا نا، پێم وا نییه پاڵپشتی ده‌ره‌كی هۆكاری سه‌ركه‌وتنی ئه‌حمه‌د شه‌رع بێت.
🔹ئه‌حمه‌د شه‌رع پیاوێكی واقعییه، كه بینی سوریا تواناكانی ئابوری و سه‌ربازی له‌ده‌ستداوه ئێستا له‌و واقعه‌دا ده‌ژی، به‌ڵام له‌سه‌ر بنه‌ماكانی خۆیه‌تی، من كه بینیم پێم وت ئێستا جیهانی ئیسلامی و دوو ملیار موسوڵمان چاویان له سوریایه، چاویان له‌و سیسته‌مه سیاسیه‌یه كه له سوریا دروست ده‌بێت، چونكه پاشخانه‌كه‌ی ئیسلامی و جیهادییه.
🔹له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع له دیداره‌كه‌ماندا له توركیا باسمان له مێژووی كورد كرد له سوریا له سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبییه‌وه تاوه‌كو ئه‌مڕۆ، له‌وانه سه‌عید حه‌واو مامۆستایانی گه‌وره‌ی رابوونی ئیسلامی، ئه‌و وتی به‌خوا ته‌نیا خێرم ده‌وێت بۆ برایانمان له گه‌لی كورد، كورد گه‌لی خۆمانه‌و جیاوازی له‌نێوان گه‌لی كورد‌و عه‌ره‌بدا ناكه‌ین، ئێستا ته‌نانه‌ت حزبه عه‌لمانییه‌كانی كوردیش رازی به تێكه‌ڵكردنی هێزه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌ت.. واتا ئه‌و پیاوه راستگۆیه له‌گه‌ڵ به‌ڵێنه‌كانی.
لینکی بەرنامەکە👇👇




