عێراقكوردستانهەواڵ

لە سلێمانی حەوت کافتریا داخران

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی ڕێگەدان بە هاتنەژوورەوەی کەسانی خوار 18 ساڵەوە، لیژنە هاوبەشەکان حەوت کافتریا و شوێنی بلیاردیان داخست.
قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: “بەهۆی ڕێگەدان بە هاتنەژورەوەی کەسانی خوار 18 ساڵ و پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکانی کارکردن، لیژنە هاوبەشەکان حەوت شوێنی داخست تا ئەوکاتەی پابەندی رێنماییەکان دەبێت”.


بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی قائیمقامیەتی سلێمانی، ئەو شوێنانەی داخراون بریتین لە (ئەکسەرای لە بەختیاری، شەوانی ڕاپەڕین لە راپەڕین، ئاغا 2 لە ڕاپەڕین، ئاغا 3 و فۆڕیو و گەنجانی تاڤگە لە نزیک پۆلیسی نەوجەوانان و لەیک لە بەختیاری).
لەکۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “بەپێی ڕاپۆرتی لیژنەکان لەو شوێنانەدا کەسانی خوار 18 ساڵ هەبووە، کە ئەوەش پێچەوانەی ڕێنماییەکانە”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close