عێراقكوردستانهەواڵ

قاسم ئەعرەجی گەیشتە هەولێر

قاسم ئەعرەجی گەیشتە هەولێر
باسک نێت – هەولێر
قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق گەیشتە هەولێر، لەسەر فەرمانی محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق سەردانی كردووە.

سەردانەكەی بۆ هەولێر هاوكاتە لەگەڵ زیادبوونی هێرشەكانی توركیا لەناو خاكی هەرێمی كوردستان، لە چوار شەممەی رابردووەوە سوپای توركیا شەپۆلێك هێرشی ئاسمانی نوێی دژ بە هێزەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لەناوچەكانی (خواكوڕك- گارە- قەندیل- شەنگال) دەستپێكردووەتەوە، ئەمەش وەكو وەڵامدانەوەیەك بۆ ئەو هێرشەی كە پارتی كرێكاران لە ئەنكەرەی پایتەخت و لەناو كۆمپانیای پیشەسازی پیشەسازی فڕۆكەوانی توركیا ئەنجامیدا.
چوار شەممەی رابردوو هاوكات لەگەڵ دەستپێكردنەوەی هێرشە ئاسمانییەكانی توركیا، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ ئەنجومەنی وزاریی بۆ ئاسایشی نیشتمانی كۆبووەوە، لەبارەی دۆخی ئەمنیی هێڵی سنوری نێوان عێراق و توركیا گفتوگۆیان كرد.

دەستپێكردنەوەی پێكدانانەكانی نێوان سوپای توركیاو هێزەكانی پارتی كرێكاران لەناو سنوری هەرێمی كوردستان هاوكات بوو لەگەڵ راگەیاندنی دەستپێشخەرییەكی نوێ لەلایەن هاوپەیمانی دەسەڵاتداری توركیاوە بۆ ئازادكردنی عەبد*وڵا ئۆ*جەلان رێبەری دەستبەسەركراوی پارتی كرێكاران لەبەرامبەر چەكداماڵینی پارتەكەی، دەستپێشخەرییەك كە هێشتا لەچوارچێوەی قسەدا ماوەتەوەو هەنگاوە كردارییەكانی دەستیان پێ نەكردووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close