
ڕۆژنامەی لاین تودەی چاپی ئیكوادۆر بڵاویكردەوە، لینین مۆرینۆ سەرۆكی ئیكوادۆر بڕیاریدا بە كەمكردنەوەی مووچەی خۆی بەڕێژەی لەسەدا پەنجا و بڕیارەكە جێگری سەرۆك و پەرلەمانتاران و وەزیرەكانی حكومەتیش دەگەڕێتەوە.
سەرۆكی ئیكوادۆر ئاماژەی بەوەكردووە كەمكردنەوەكە لێپرسراوە باڵاكانی دیكەی دەوڵەت دەگرێتەوە ئەویش بەهۆی ئەو گورزە قورسەی كە ڤایرۆسی كۆرۆنا سرەواندویەتیە ئابوری وڵاتەكەی و زیانی زۆری پێگەیاندووە.
بەگوێرەی زانیارییە فەرمییەكانی دەوڵەت تا ئێستا لە ئیكوادۆر 7466كەس توشی ڤایرۆسی كۆڤید 19 بوون و 333كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە