عێراقكوردستانهەواڵ

بۆمبێكی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکدا تەقییەوە و قوربانی هەیە

باسک نێت – کەرکوک

لە سنووری قەزای خورماتوو بۆمبێكی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکدا تەقییەوە و گیان لەدەستدان و برینداربوونی ژمارەیەک هاوڵاتی لێکەوتەوە.

بەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگای (کەرکوک – بەغداد) لە نزیک ناحیەی سلێمان بەگی سنووری قەزای خورماتوو بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی سوپای عێراقدا تەقییەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی باسک نێت، بەهۆی ڕووداوەکەوە سەربازێک گیانی لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close