ڕاپۆرتعێراقكوردستانهەواڵ

وەزارەتی بازرگانی عێراق نوێکردنەوەی داتای زیاتر لە (36) ملیۆن هاوڵاتی لەسەر کارتی بەشەخۆراک راگەیاند

وەزارەتی بازرگانی عێراق، تەواوبونی نوێکردنەوەی داتای زیاتر لە (36) ملیۆن هاوڵاتی لەسەر کارتی بەشەخۆراک راگەیاند، وادەی کردنەوەی رێکارەکانی سڕینەوەو زیادکردنیش دیاری دەكات.

محەممەد حەنون، وتەبێژی وەزارەت، لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمی رایگەیاند: ژمارەی ئەو هاوڵاتیانەی بەشێوەی ئەلیکترۆنی داتاکانیان نوێکردۆتەوە، لە پلاتفۆرمی وەزارەت و لایەنی پەیوەندیدار، فەرمانگەی پلانان و بەدواداچوون، گەیشتووەتە زیاتر لە 36 ملیۆن کەس، ئەوەش بەپێی دوایین ئاماری فەرمی، ئەمەش بەشێکە لە هەوڵەکان بۆ نوێکردنەوەی هەمەلایەنەی تۆماری هاوڵاتیان و دڵنیابون بەشێوەیەكی وردترو دادپەروەرانەترو، کەرتی ئەلیکترۆنی بۆ بریکارەکانيش لە سەرانسەری هەموو ناوچەکانی عێراق دەستپێدەکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە: لە ئێستادا هەموو رێکارەکانی سڕینەوە، زیادکردن، کردنەوەی بلۆککردن و گواستنەوە بە شێوەیەکی کاتی راگیراون، وەک بەشێک لە پێداچونەوەی رێکخستن بۆ دڵنیابون لە وردی داتاکان و رێگریکردن لە دووبارەبونەوە یان دەستکاریکردن.
وتوشیەتی: بڕیارە ئەم رێکارانە دوای تەواوبونی وردبینی داتا ناوەندییەکان دەست پێبکەنەوەو، رەنگە دواتر وادەیەكی دیاریکراو لەلایەن بەشی پلاندانان و بەدواداچونەوە رابگەیەنرێت، کە سەرجەم رێکارەکانی تەواوکردووە بۆ راگەیاندنی ئەو خزمەتگوزارییانەی کە یەک لە دوای یەک دەسپێدەكات.

جەختیشیکردەوە: نوێكردنەوەی داتاکان سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەگرێتەوە، بە پارێزگاكانی هەرێمی کوردستانیشەوە، کە ئاستێکی پێشکەوتوی تەواوکردنیان بەدەستهێناوە لە نوێکردنەوەی داتاکانیان، بۆ زامنكردنی گشتگیری بنكەی زانیاری (داتابەیسی) نیشتمانی و بەدیهێنانی دادپەروەری لە دابەشکردنی خزمەتگوزاری و شایستەییەکان.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close