
لە وڵاتی گینیا بیساو لەلایەن سوپاوە كودەتا كرا و سەرۆك و ژمارەیەك لە وەزیران دەستگیركران.
ئەمڕۆ چوارشەممە 26ـی تشرینی دووەمی 2025، لە وڵاتی گینیا لەلایەن سوپاوە كودەتا كرا و سەرۆك و ژمارەیەك لە وەزیران دەستگیركران، كودەتاكە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لەلایەن سوپای پیادەی گینیا بیساو ئەنجامدرا و دەستبەسەر باڵەخانەی سەرۆكایەتی و میدیای فەرمی وڵاتەكەدا گیرا.
دوای دەستگیركردنی بەرپرسان، سەرۆك و جێگری ئەركانی سوپا و وەزیری ناوخۆش لەلایەن سوپاوە دەستگیركران.
ئەمەش لەکاتێکدایە، كودەتاكە بەهۆی ئاشكراكردنی ئەنجامە سەرەتاییەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی گینیا بیساو بوو كە تێیدا ئەوە راگەیەنرابوو كە عەمرو سیسۆكۆ ئیمبالۆ 65%ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




