كوردستانهەواڵ

لەبارەی کارەبای نیشتمانییەوە ڕوونکردنەوە دەدرێت

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، به‌رهه‌می كاره‌با له‌ نێوان سێ هه‌زار و 500 بۆ چوار هه‌زار مێگاواته‌ ئه‌مه‌ش بڕێكی باشه‌، به‌ڵام خواستی هاوڵاتیان له‌سه‌ری زۆره‌.

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: ئێستا كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی بۆ ناوچە گەرمەكان هەشت بۆ نۆ كاتژمێرە، بەڵام بۆ ناوچە ساردەكان حەوت بۆ هەشت كاتژمێر كارەبا دەدرێت، بەپێی بارودۆخی بەرهەم و خواستەكە، پێدانی كارەبا زیاد و كەم دەكات و ناجێگیرە.

دەشڵێت: “بەرهەمی كارەبا لە نێوان سێ هەزار و 500 بۆ چوار هەزار مێگاواتە، ئه‌مه‌ش بڕێكی باشه‌، بەڵام كێشە ئەوەیە، خواست زۆرە و دەگاتە حەوت هەزار مێگاوات”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close