جیهانهەواڵ

بەپەلە.. ئیسرائیل هێرشی كردە سەر شوێنێکی مەترسیداری ئێران

جێگری پارێزگاری ئەسفەھان، هێرشی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئیسرائیلی بۆ سەر بنکەی ئەتۆمیی ئەسفەهان پشتڕاست کردەوە.

باسک نێت

ئەو بەرپرسە حکومییە ئاماژەی بە وردەکاریی زیانە بەرکەوتووەکانی دامەزراوەکانی ئەو بنکە ئەتۆمییە نەکرد، بەڵام زیادی کرد کە هیچ جۆرە دزەکردنێکی ماددەی مەترسیدار لە ناوچەکەدا نەبووە.

ئەسفەهان شوێنی دامەزراوەکانی پیتاندنی یۆرانیۆم و گەورەترین کۆمەڵگەی لێکۆڵینەوەی ئەتۆمیی ئێرانە، و پێشتریش کراوەتە ئامانجی هێرشەکانی ئیسرائیل.

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، سەبارەت بە هێرشەکانی پێشووی ئیسرائیل بۆ سەر ئەو دامەزراوانە وتبووی، لەو بنکەیەدا چوار باڵەخانە زیانیان بەرکەوتووە: تاقیگەی ناوەندیی کیمیا، دامەزراوەکانی گۆڕینی یۆرانیۆم، کارگەی بەرهەمهێنانی سووتەمەنیی ڕیاکتەری تاران، و دامەزراوەکانی گۆڕینی یوئێف٤ (UF4) بۆ کانزای یۆرانیۆمی پیتێنراو، کە لەژێر دروستکردندا بوو.

جێگری پارێزگاری ئەسفەهان هەروەها هەواڵی ڕوودانی هێرشی ئیسرائیلی بۆ سەر چەند خاڵێک لە شارستانەکانی لێنجان، موبارەکە، شەهرەزا و شارستانی ئەسفەهان ڕاگەیاند و وتی، ئەم هێرشانە تا ئەم ساتە زیانی گیانیی نەبووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close