كوردستانهەواڵ

ماوه‌ى پێشكه‌شكردنى ناوى كاندیده‌كان 48 كاتژمێر درێژكرایه‌وه‌

له‌سه‌ر داواى سه‌رۆكى هه‌رێم ماوه‌ى پێشكه‌شكردنى ناوى كاندیده‌كان 48 كاتژمێر درێژكرایه‌وه‌

باسک نێت
له‌سه‌ر داواى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ماوه‌ى پێشكه‌شكردنى لیستى ناوى كاندیدانى بۆ ماوه‌ى دوو رۆژ درێژكرده‌وه‌.

به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست ماڵپەڕی باسک نێت کەوتووە، له‌سه‌ر داواى نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ماوه‌ى پێشكه‌شكردنى ناوى كاندیدانى بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ 10ى حوزه‌یرانى 2024 بۆماوه‌ى 48 كاتژمێر واته‌ له‌ رۆژى پێنجشه‌ممه‌ 28 ى 3ى 2024 بۆ رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ 31ى 3ى 2024 درێژكرده‌وه‌.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close