كوردستانهەواڵ

زانیاری نوێ لەبارەی مامۆستایانی وانەبێژی دوورخراوە ئاشکرا دەکرێت

زانیاری نوێ لەبارەی مامۆستایانی وانەبێژی دوورخراوە ئاشکرا دەکرێت

باسک نێت

عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست

نزیکەی دوو هەزار مامۆستای گرێبەست بوونەتە هەمیشەیی و ناویان هاتووەتەوە لە وەزارەت و شوێنەکانی دیکە بۆ ئەو مەبەستەش ئەو وانەبێژانەی بە هۆکاری جیاجیا لادراون لە شوێنیان دادەنرێن.

ئەو وانەبێژانەی لە ماوەی ڕابردوو بە هۆکاری نادیار دوورخرابوونەوە، دەکرێن بە گرێبەست لە جێگەی ئەو گرێبەستانەی بە هەمیشەیی دامەزراون.

لە ماوەکانی ڕابردوودا چەندین جار ئەو مامۆستا وانەبێژانەی بە هۆکاری جیا جیا لە کارکردن دوورخرابوونەوە و لە مافی بەگرێبەستبوون بێبەش ببوون گردبوونەوەیان ئەنجامدا و داوای دامەزراندنیان بە شێوەی گرێبەست کرد.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close