عێراقكوردستانهەواڵ

وەزارەتی دارایی ١٣٠ ملیار دیناری بۆ موچەی هەرێم نارد

وەزارەتی دارایی ١٣٠ ملیار دیناری موچەی خانەنشینی سەربازی و مەدەنی و خاوەن پێداویستی تایبەتی ناردووە

باسک نێت

ئەمڕۆ بە هەردوو نوسراوی ژمارە ( ٦٣٦٨ و ٦٣٦٩) وەزارەتی دارایی لەسەر فەرمانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و ڕەزامەندی وەزیری دارایی عێراق بەپێی نوسراوی دادگای فیدراڵی (٢٢٤ موحدتها/ ٢٦٩/ اتحادية/ ٢٠٢٣ بڕی (١١٩ ملیارو ١٣٩ ملیۆن دینار)ی بۆ خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی ناردووە لەگەڵ (١٠ ملیارو ٩٦٧ ملیۆن دینار) بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت ناردووە.
بەکۆی گشتی ١٣٠ ملیار دیناری خستۆتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی هەرێم.
چاوەڕێ دەکرێ پاش تەواوبونی وردبینی لەلیستی موچەی فەرمانبەران پارەی ئەوانیش بنێرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close